کەمێک پێش ئێستا دژی دابەشنەکردنی مووچەی مانگی ئازاری ئەمساڵ بەشێک لە فەرمانبەرانی شارەوانی سلێمانی بایکۆتی دەوامیان کرد.
بەپێی زانیارییەكانی ماڵپەڕی (سپی میدیا)، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە فەرمانبەران و كارمەندانی شارەوانی سلێمانی، بەهۆی دابەشنەکردنی مووچەکانیان بایكۆتی دەوامیان كرد و نەچوونەوە سەر كارەكانیان،
لە سلێمانی بەشێكی فەرمانبەران و خانەنشینانی پێشمەرگە، بەهۆی نەبوونی پارە لە بانکەکان تا ئێستا مووچەی مانگی سێ دابەشنەكراوە.