داواكاری گشتی عێراق بڕیاریدا مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق، له‌بارەی دۆسیەی كوژرانی قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودس و ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری سەرپەرشتیاری حەشدی شەعبی، لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا بکرێت.
بەپێی بەڵگەنامەیەكی فەرمی كە شەوی ڕابردوو لە میدیا عێراقییەکان بڵاوکرایەوە سەرۆكایەتی داواكاری گشتی وەڵامی داواكارییەكی حوسێن موئنیس، پەرلەمانتاری عێراقی داوەتەوە و دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی راسپێردراوه له‌سه‌ر ناوه‌رۆكی ئه‌و په‌رله‌مانتاره رێوشوێنی پێویست بگیرێته‌به‌ر و دواتر سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی لێ ئاگادار بكرێته‌وه.
ڕۆژی ١٦ی ئاداری ٢٠٢٣ حوسێن موئنیس داوایکردبوو کە سكاڵایەكی یاسایی لە دژی مستەفا كازمی بجوڵێنرێت، بەهۆی كەمتەرخەمی خۆی و ژمارەیەك فەرمانبەری دەزگاكە و ئاشكراكردنی تاوانبارانی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس كه له سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠٢٠ كوژران.