شارەوانی سلێمانی ١١ پارچە زەوی دەفرۆشێت بۆ تەواوکردنی شەقامی سەد مەتری

شارەوانی سلێمانی بڕیاری دا ١١ پارچە زەوی نایاب بفرۆشێت تا بە پارەکەی شەقامی سەد مەتری سلێمانی پێ تەواو بکرێت.

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی لە راگەیاندنێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە دەستدەکات بە فرۆشتنی ئەو پارچە زەویانە بە راگەیاندنی ئاشکرا، لەو راگەیاندنەدا هاتووە " ئاگاداری هاووڵاتیان و سەرمایەدارانی شاری سلێمانی دەكات کەزەوی ژمارە ( ١٣٠/٢٨٥) کەرتی ١ ملکندی. دەباشان بەرووبەری( ٢٦‌٦،٩٥٥)م لە رۆژی ١١\٥\٢٠٢٣ بەزیادکردنی ئاشکرا دەفرۆشرێت، هەرکەسێک خوازیارە بەشداربێت دەتوانێت سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانیی بکات بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر لەوبارەیەوە.

ۆتۆبانی بابان، یان شەقامی 100 مەتریی سلێمانی بریتییە لە دروستکردنی رێگەیەکی خێرای 100 مەتری؛ درێژیی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی لەگەڵ تۆڕی شەقامە لاوەکییەکانی 146 کیلۆمەترە کە لە تاسڵوجەوە دەستپێدەکات تاوەکو دەگاتە دەمرکان نزیک شارۆچکەی عەربەت.
 
پڕۆژەکە چوارسایدی ھاتن و رۆشتن لە خۆدەگرێت کە پانیی سایدی سەرەکی 21 مەترە و سایدی خزمەتگوزاری 9 مەترە؛ دوو سایدیان بۆ رۆیشتن و دووانیان بۆ ھاتن بەکاردەھێندرێت.



PM:08:15:01/05/2023