مەرجەکانی تورکیا بۆ دەستپێکردنەوە بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم


تا ئێستا کە ٤٠ رۆژ بەسەر راوەستانی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە بەندەری جیهانەوە تێپەڕیووە، هەرێمی کوردستان یەک ملیار دۆلار زەرەری لێکەوتووە، ماڵپەڕێکی عەرەبی ناسراویش مەرجەکانی تورکیا بۆ دەستپێکردنەوەی فرۆشتنی نەوت ئاشکرا دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەرپرسێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەلعەرەبی ئەلجەدید ئاشکرای دەکات، شاندێکی هاوبەشی وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە حکومەتی کوردستان سەردانی ئەنکەرەی پایتەختی تورکیا دەکەن بۆ تاوتوێکردنەوەی  پرسی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە کە نزیکی ٤٠ رۆژە راگیراوە.

 ئەو بەرپرسە ئەوەەشی خستۆتەروو "شاندەکە لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا گفتوگۆ دەکەن لەسەر ئەگەری دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە، دوای وەستانی نزیکەی ٤٠ ڕۆژ".

ئاماژه ی به وه شدا، "شانده که تاوتوێی ته واوکردنی واژووکردنی گرێبه سته کانی نه وت له گه ڵ ٤ کۆمپانیای نێودەوڵەتی و ورده کارییەکان بۆ دڵنیابوونەوە له ده ستپێکردنەوەی هەنارده کردنی نەوت له ڕێگه ی کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی عێراق (سۆمۆ)، له بەندەری دژی تورکیا.

بەهجەت ئەحمەد، پسپۆڕی کاروباری نەوت، دووپاتی کردەوە، هۆکاری سەرەکی دەستپێنەکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە، بوونی کۆمەڵێک مەرجە بۆ تورکیا.

لە چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ ئەلعەرەبی ئەلجەدید ئاماژەی بەوەشکرد، "تورکیا ڕەتیدەکاتەوە لە ئێستادا هەناردەکردنی نەوت دەستپێبکاتەوە، ئەگەر حکومەتی عێراق دەستبەرداری بڕی قەرەبووی یەک ملیار و ٤٧١ ملیۆن دۆلار نەبێت، کە بەسەریدا سەپێنرابوو لەلایەن دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لە پاریسەوە".

ڕوونیشیکردەوە، "مەرجێکی دیکە بۆ تورکیا داواکارییە بۆ فرۆشتنی ئەو نەوتەی لە هەرێمەوە هەناردە دەکرێت بە نرخی پێشوو ١٩ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، ئەمەش لەلایەن حکومەتی عێراق و بە تایبەتی کۆمپانیای سۆمۆ ڕەتدەکرێتەوە".

هێمای بۆ ئەوەش کرد کە "تورکیا هێشتا لەسەر بنەمای ئەو ڕێککەوتنەیە کە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان واژۆ کراوە، کە ڕێگەی پێدەدات نەوتی هەرێم بە ئەنقەرە بفرۆشێت بە نرخێکی کەمتر، بەڵام ئەم ڕێککەوتنە پووچەڵ بووەتەوە، لە ئەنجامی ئەو بڕیارەی دەسەڵاتی دادوەری عێراق کە هەڵوەشایەوە". هەموو ئەو ڕێککەوتنە نەوتییانەی کە لەلایەن هەرێمەوە واژۆکراون”.

رۆژی ٢٥ی ئادار تورکیا ناردنی نەوتی هەرێمی کوردستانی بۆ بەندەری جەیهان ڕاگرت، دوای ئەوەی بڕیارێکی ناوبژیوانی نێودەوڵەتی ئەنقەرەی پابەندکرد بە پێدانی قەرەبووی بەغدا، بەهۆی پێشێلکردنی ڕێککەوتنی بۆری ساڵی ١٩٧٣ بە ڕێگەدان بە هەناردەکردنی نەوتی حکومەتی هەرێم بەبێ ڕەزامەندی حکومەتی عێراق .

ئەو بۆرییە نەوتییە کە لە ناوچەی کەرکوکی عێراقەوە تا بەندەری جەیهان درێژدەبێتەوە، تاکە ڕێگەی هەناردەکردنی نەوتی خاوە کە لە کێڵگە نەوتییەکانی باکووری عێراق بەرهەمدەهێنرێت.



PM:11:38:01/05/2023