ئاکی پێش یاری ریاڵ مەدرید گەڕایەوە

ئەمڕۆ ناتان ئاکێ یاریزانی یانەی مانچستەر سیتی بەشداری مەشق و ڕاهێنانە بە کۆمەڵەکانی بۆ یانەی مانچستەر سیتی کرد، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ یارییەکەی بەرامبەر وێستهام، لە یارییەکی دواخراودا لە قۆناغی بیست و هەشتەمی خولی نایابی ئینگلیزی، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە یەکتر دەبینن، هەروەها دژی ریاڵ مەدرید لە یاری چونی قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنس لیگ.


 ئەمڕۆ ناتان ئاکی یاریزانی یانەی مانچستەر سیتی لە مەشقەکانی بە کۆمەڵەدا دەرکەوت، دوای ئەوەی یاریزانەکە لە کۆتا ٣ یاریدا بەشداری نەکرد بەهۆی ئەو پێکانەی لەکاتی ڕووبەڕووبوونەوەی بایرن میونشن تووشی بوو.

 ناتان ئاکی لە تیپەکەدا ئامادەنەبوو بەرامبەر شێفیڵد یونایتد لە یارییەکەدا کە بە سێ گۆڵی خاوێن لە قۆناغی پێش کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرا کۆتایی هات و لە یاری خولی ئینگلیزیدا بە ئەنجامی 4-1 لە ئارسناڵیان بردەوە و دوای ئەویش بە دوو گۆڵ لە فولهامیان بردەوە.


AM:12:03:02/05/2023