لەسەر حەج بە ڤیزای زیارەتی كەسی و گەشتیاری ڕوونكردنەوە دەدرێت

خاوەنی كۆمپانیایەكی تایبەت بە حەج و عومرە ڕایدەگەیەنێت، هەر كۆمپانیایەك كار بە ڤیزای زیارەتی كەسی و گەشتیاری بكات بۆ حەج تووشی سزا دەبێت و دەشڵێت" ناتوانین بەم شێوازە گەشتی حەج بە هیچ هاووڵاتیەک بکەین".

حاجی كەیوان یاسین، خاوەنی كۆمپانیای كەیوان یاسین بۆ حەج و عومرە  ڕایگەیاند" حاجیان و عومرەکان ئاگادار دەكەینەوە، كە بۆ حەج و عومرە لەسەر ڕێنمایی بەڕێوبەرایەتی گشتی حەج و عومرە کوردستان هەر کۆمپانیایەک بەم ڤیزانە کاربکات ئەوا تووشی سزا دەبێت".

ڕاشیگەیاند" ڕۆژانە لە رێگەی پەیج و تەلەفۆن و سەردانکردنیان پەیوەندیمان پێوە دەکەن و پرسیاری ئەو جۆرە ڤیزا و حەجەمان لێ دەکەن و چەندین حاڵەتیش هەبووە، کە بەداخەوە کەسانێك (پاسپۆرت) لەهاووڵاتیان وەردەگرن بۆ ئەو جۆرە ڤیزا و حەج کردنە".

جەختیشی كردەوە، هەموولایەک ئاگادار دەکەینەوە ئێمە وەکو کۆپانیاکەمان ناتوانین بەم شێوازە گەشتی حەج بە هیچ هاووڵاتیەک بکەین.


PM:09:09:08/05/2024