وەزیرێكی پێشووتری حكومەتی هەرێم كۆچی دواییكرد


حەیدەر شێخ عەلی، كادیری حیزبی شیوعی كوردستان و وەزیری پێشووی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم لەدەرەوەی وڵات كۆچی دواییكرد.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ حەیدەر شێخ عەلی، كەسایەتی كوردی فەیلی و كادیری حیزبی شیوعی كوردستان و وەزیری پێشووی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم بەهۆی نەخۆشییەوە لە دەرەوەی وڵات كۆچی دواییكرد.

حەیدەر شێخ عەلی لەدایكبووی شاری بەغدایە و ساڵانێكی زۆر لەحیزبی شیوعی عێراق و كوردستان كاریكردووە و چەندان سال لەلایەن رژێمی بەعس و ئێرانیش زیندانی كراوە، بەڵام ماوەی چەند ساڵێكە تووشی نەخۆشی بووە.




AM:09:16:04/05/2023