سەبارەت بە هەبوونی خۆراكی نەشیاو لە كۆگاكانی خۆراك روونكردنەوە دەدرێت


وەزارەتی بازرگانی عێراق رەتیكردەوە هەندێك ماددەی خۆراكی نەشیاو بۆ خواردن لە كۆگاكاندا هەبن و دەڵێت، سەرجەم ماددە خۆراكییەكان پشكنینیان بۆ كراوە و تەندروستن بۆ خواردن.

محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاندووە، هیچ كێشەیەك لە ماددە خۆراكییەكاندا نییە و بڕی پێویستی خۆراكیش لە كۆگاكانیان هەیە، هەروەها ئەو ئامێرانەی ماددە خۆراكییەكانیان پێ دەپشكندرێن، لە باشترین جۆرەكانن و خاوەنی بڕوانامەی جیهانیی ئایزۆن.

حەنون روونیكردۆتەوە، حكومەتی عێراق لە دەستەبەركردنی پێویستی خۆراك بۆ هاوڵاتیان بەردەوام دەبێت و ئێستا كۆگاكانیان لە سەرجەم پارێزگاكان جۆری نوێی ماددە خۆراكییەكانیان تێدایە و هاوڵاتیان دەتوانن سەردانیان بكەن و بە چاوی خۆیان ببینن.

ناوبراو وتویەتی "ئەوەی لەبارەی شیاوی ماددە خۆراكییەكان باسدەكرێت، تەنیا قسەیە و جێگەی متمانه نییە، كەرەستە خۆراكییەكان پشكنینی كوالێتی كۆنتڕۆڵیان بۆ دەكرێت".



PM:08:10:05/05/2023