لەنێوان عەبدولەتیف سەلەفی‌و دیبلۆماتیک مەگەزیندا، پسپۆرێک رایەکی تری هەیە


چەند رۆژێکە میدیا دیبلۆماتیک مەگەزین رەخنەی توند لە کەسایەتی ناسراوی ئاینی عەبدولەتیف سەلەفی دەگرێت و، دەڵێن" بابەتە رۆژنامەوانییەكانمان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك ریپۆرت دەكرێت بە هۆكاری ئەوەی كە دكتۆر عەبدول لەتیف خۆی بە خاوەنی بەرهەمەكانمان ناساندووە لە لای كۆمپانیای میتا، ئێستا بابەتە رۆژنامەوانییەكانمان ریپۆرتكراون و سراونەتەوە". لە میانەی ئەو ناکۆکییەدا سەردەشت عەزیز کە نزیکەی ٢٠ ساڵە لەو بوارەدا پسپۆرەو کۆمپانیای هەیەو راهێنەری بواری سوسیال میدیاشە، رایەکی تری هەیەو، دەڵێت" ئەو قسەیەی کە ئێستا باوە کەسێک بێت  ڤیدیۆی کەسێکی دیکە ببات و بیکات بەهی خۆی، دواتریش بێت خاوەنەکەی پێ سزابدات شتی وا مەحاڵەو تەنانەت دروستکردنی مافی خاوەندارێتی بۆ خاوەنەکەشی هێندە ئاسان نییە چ جای کەسێکی دیکە."

سەردەشت عەزیز لە بڕگەیەکی دی نووسینەکەیدا کە بەناونیشانی " چۆن بزانین کێ راستدەکات؟ ڕیپۆرت و مافی خاوەندارێتی لەفەیسبوک" نووسیوویەتی" پەیجێکی کوردی کە باس لەوە دەکات ڤیدیۆیەکیان مامۆستایەکی ئاینی بردویەتی کردویەتی بەهی خۆی و دواتریش ئەمانی پێ سزادراوە، ئەسڵی بابەتەکە ئەوەیە لەناو ئەو ڤیدیۆیەدا،  پارچە ڤیدیۆیەک یان وێنەیەکی ئەو مامۆستایە هەیەو ئەوەش فەیسبوک وەک مافی خاوەندارێتی  ئەو مامۆستایە سەیری کردوەو ڤیدیۆیەکەی لابردوە."

پێش چەند رۆژێک لەمەوبەر دەزگای میدیای دیبلۆماتیک مەگەزین و بە دیاریکراوی رۆژنامەنووس؛ بەشدار بازیانی، راگەیاندووە " دكتۆر عەبدول لەتیف سەلەفی، هەڕەشەی لەخۆم و دامەزراوەكەم كردووە، داوای لێكردووم كە بێدەنگبین ئەگەرنا بابەت لەسەر خۆم و دامەزراوەكەم بڵاودەكاتەوە".

 هەروەها وتیشی " بابەتە رۆژنامەوانییەكانمان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك ریپۆرت دەكرێت بە هۆكاری ئەوەی كە دكتۆر عەبدول لەتیف خۆی بە خاوەنی بەرهەمەكانمان ناساندووە لە لای كۆمپانیای میتا، ئێستا بابەتە رۆژنامەوانییەكانمان ریپۆرتكراون و سراونەتەوە".

بۆ بینینی رای ئەو پسپۆرە کە ئەم زانیاریانە رەتدەکاوە، لەم لینکەوە وتارەکەی بخوێنەرەوە کە بەناونیشانی" چۆن بزانین کێ راستدەکات؟ ڕیپۆرت و مافی خاوەندارێتی لەفەیسبوک".



PM:04:08:30/04/2024