كه‌شناسی‌ هه‌رێم واده‌ی‌ دەستپێکردنەوەی باران و خۆڵبارینی راگه‌یاند

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی كه‌شناسی‌ و بوومەلەرزەی هەرێمی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی‌ گواستنه‌وه‌ و گەیاندن کەمێک پێش ئێستا پێشبینییەکانی کەشوهەوای (٤٨) کاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاکانی بڵاوکردەوە رایگه‌یاند" لە دواینیوەڕۆی سبەینێوە ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە". 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵە هەوری جیا جیا، پلەکانی گەرما یەک تا سێ پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوی دوێنێ بەرزتردەبنەوە و خێراى با (٥ – ١٠)کم دەبێت بە ئاراستەی باکوری خۆرئاوا و مەوداى بینین (٩ - ١٠)کمە. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە بارانێکی کەم بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان، بەڵام لە دواینیوەرۆ بەهۆی چاڵاک بوونی خێرایی با لە هەندێ ناوچەدا ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە و 
پلەکانی گەرماش نزیک دەبێت لە تۆمارکراوی ئەمرۆ، هەروەها خێراى با (١٠ – ٢٠)کم دەبێت و هەندێکجار چالاک دەبێت بۆ سەرووی (٢٥)کم بە ئاراستەی باشوری خۆرئاوا و مەوداى بینین لە نێوان (٥ - ٧)کمە.  


AM:10:31:06/05/2023