سەبارەت بە كاتی كڕینی زێڕ لەلایەن هاوڵاتیانەوە روونكردنەوە دەدرێت


وتەبێژی زێڕنگەرانی سلێمانی داوا لەهاوڵاتیان ئەگەر توانایان هەبوو لە ئێستادا زێڕ بكڕن، چونكە كاتەكەی گونجاوە.

ئەمڕۆ دلێر تاهیر، وتەبێژی زێڕنگەرانی سلێمانی رایگەیاندووە، بەهای زێر جێگیر نابێت و بەردەوام بەرزبوونەوە و دابەزین بەخۆیەوە دەبینێت، بەڵام پێشبینی دەكرێت بەهاشی زیاتر بەرز ببێتەوە.

ناوبراو روونیكردۆتەوە، ئەو دۆخە لە دەستی وڵاتە زلهێزەكاندایە، بەڵام پێشنیار بۆ هوڵاتین دەكەن ئەگەر لە توانایاندا بوو لە ئێستادا زێڕ بكڕن، چونكە كاتێكی گونجاوە.

هەروەها وتیشی، لە ئێستادا مسقاڵێك زێڕی عەیارە ٢١ بە ٢٨٨ دۆلار دەكڕدرێتەوە بەبێ حەقدەست و مسقاڵێك زێڕی عەیارە ١٨ش بە ٢٤٨ دۆلار بە بێ حەقدەست دەكڕدرێتەوە، نرخی مسقاڵەكان ٥ تا ٦ هەزار دینار گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە.



PM:04:22:06/05/2023