لە هەڵەبجەی تازە گەنجێک لەناو بازاڕدا بە پێنج فیشەک کوژرا

لە هەڵەبجەی تازە لە شارۆچکەی زەڕایەن گەنجێک لەلایەن کەسێکەوە بەهۆی کێشەیەکی عەشایرییەوە بە پێج فیشەک کوژرا.

پەیامنێری " سپی " لە شارەزوور رایگەیاند" کاتژمێر ٤:١٠ پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ کەسێک کە چەند رۆژێکە لە زیندانی ئازادکراوە بە چەکی دەمانچەو بە پێنج فیشەک گەنجێکی کوشت".

بەپێی زانیارییەکانی " سپی " بکوژەکە کە چەند رۆژێکە لە زیندان ئازاکراوەو ئەم گەنجەی دوژمنایانی کووشتووەو هەڵهاتووە.

کێشەکە دەگەرێتەوە بۆ ناکۆکیەکی عەشایری کە چەند ساڵێک لەمەوبەر بنەماڵەی بکوژەکە کەسێکی تری ماڵی قوربانییەکەیان کووشتووە، دادگاش ئەم بکوژەو برایەکی تری و باوکیان چەند ساڵێکە زیندان کردووە، بنەماڵەی بکوژەکە هەوڵی سوڵحیان داوە، بەڵام ماڵی قوربانییەکە کێشەکەیان داوەتە دەست دادگا.





PM:04:46:30/04/2024