سەبارەت بە "هەرزانبوون"ی نرخی مریشك روونكردنەوە دەدرێت


سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەریەكانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئێستا نرخی مریشك زۆر هەرزان بووە و روونیكردۆتەوە كە ئەگەر ڕێگرییان لێنەكرێت، بۆ چوار وەرزەی ساڵ نرخێكی جێگیر دادەنێن.

نازم عەبدوڵڵا، سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەریەكانی كوردستان لە كۆنرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایەیاند، ئێستا مریشك زۆر هەرزان بووە، سێ مانگ لەمەوبەریش وتیان زیانیان بەركەوتوەو ئەو نرخەش كە بەرزبۆتەوە كاتیەو دادەبەزێتەوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "ئەو كات وتمان بەرزكردنەوەی نرخ كاتیەو دوای جەژن دادەبەزێتەوە، بەداخەوە لەلایەن قائیمقامی قەزیەكەوە زۆر ڕێگریی لەخاوەن كێلگەكانی پەلەوەر دەكرێت، ئێمە داوا لەحكومەتی هەرێم دەكەین هەم ڕێگریەكانمان لەبەردەم لاببەن‌و هەمیش نرخێكی جێگیر بۆ هەر چوار وەرزەی ساڵ دیاری بكات‌و نرخی مریشك بۆ هەمیشەیی یەك نرخ بێت".

نازم عەبدوڵا وتویەتی "ئێستا نرخی مریشك بۆ 1900 دینار دابەزیوەو بۆ شارەكانی خواروو ناوەڕاستی عێراقیش دەڕوات‌و دڵنیاییش دەدەین نرخی مریشك بەرز نابێتەوە، چونكە مریشكێكی زۆر بونی هەیە، ئێستا خاوەن كێڵگەكان لەزیانێكی ئێجگار گەورەدان، چونكە هەر كیلۆیەك 3 هەزار دینار لەسەر شانی خۆمانەو بە1900 دینار بەهاوڵاتیانی دەفرۆشینەوە".



PM:12:28:07/05/2023