سلێمانی.. ناوی لیستی حەج و عومرە بڵاوکرایەوە


بەڕێوەبەرایەتی حەج و عەمرەی هەرێم لقی سلێمانی لیستێکی  ناوی ١١٢ کەسی بۆ پرۆسەی حەجی ئەمساڵ بڵاوکردەوە و داوادەکات بچن بەدەم مامەڵەکانیانەوە.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومەرەی سلێمانی داوا دەکات لەسبەینێ دوو شەممەوە بچن بەدەم مامەڵەکانیانەوە.

پێشتر وەزارەتی ئەوقافی هەرێم، تێچووی پرۆسەی حەجی ئەمساڵی دیاریکرد و نرخی گەشتکردنی ئاسمانی چوار هەزار و ٥٠٠ دۆلارە و بۆ گەشتی وشکانی سێ هەزار و ٨٠٠ دۆلارە.




PM:07:39:07/05/2023