ئایا زەمەنی ئوردغان بەسەرچوو ؟!


ڕۆژنامەی سەندەی تایمز ڕاپۆرتێکی لویز کالاهان، پەیامنێری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی تورکیا بڵاوکردۆتەوەو بە هەڵواسینی " بە تیغی چەقۆدا" وەسفی کردووە، پرسیاری ئەوەش دەکات کە ئایا سەردەمی ئەردۆغان تێپەڕیوە؟.

لویز ئاماژە بەوە دەکات دوای ٢٠ ساڵ لە دەسەڵاتی ئەردۆغان، بۆ چاودێرانی کاروباری تورکیا ڕوون بووەتەوە کە شتێک لە گۆڕاندایە، ئەوە لە کاتێکدایە بڕیارە یەک شەممەی داهاتوو لە تورکیا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی ئەنجام بدرێت، کە ڕەنگە لە مێژووی هاوچەرخدا بە گرنگترین هەڵبژاردن ناوزەد بکرێت.

ئەردۆغان له سەرۆکایەتی پارتی داد و گه شەپێدانەوە پێشبڕکێ ده کات و، که مال کلیچدارئۆغڵویش له سەرۆکایه تی پارتی کۆماری گه لەوە، وەک ئه سپێک کە گرەوی لەسەر دەکرێت لەو هەڵبژاردنانەدا کێبەرکێ لەگەڵ ئۆردوغان دەکات،( وەک نوسەر ئاماژەی بۆ دەکات).

بۆ یەکەمجار لە ماوەی ٢٠ ساڵدا ئەردۆغان ڕووبەڕووی ئەگەری دۆڕان دەبێتەوە!! تەنانەت لە قەڵا کۆنەکەشی کە ترابزۆنەو، پێشبینی دەکرێت پشتیوانی سەرۆکی دەستلەکارکێشاوە کەم ببێتەوە.

بەڵام ئەردۆغان هێشتا پاڵپشتییەکی گەورەی لەناو بازنەکەیدا هەیە، چونکە وەک دەوڵەتمەدارێک سەیر دەکرێت کە بەرپرسیارێتی گۆڕینی تورکیا بۆ زلهێزێکی جیهانی لە ئەستۆدایە.

بەهۆی چەند هۆکارێکەوە کاریگەری لەسەر جەماوەری ئەردۆغان درووستبووە، لەوانە ڕێبازی ئابووری، کێشەی گەندەڵی، هەروەها مامەڵەکردنی حکومەتەکەی لەگەڵ ئەو بوومەلەرزە وێرانکەرەی مانگی شوباتی ڕابردوو وڵاتەکەی گرتەوە، باسی ئەوە ناکەین هەستێکی گەشەسەندوو وەک درەوشاوەترین سیاسەتمەداری نەوەی خۆیەی وردە وردە بریقەکەی لە دەستداوە.

هەڵبژاردنەکانی تورکیا ٢٠٢٣: کیلیچدارئۆغڵو ڕکابەری ئەردۆغان بەڵێنی ئاشتی و دیموکراسی دەدات
لویز ئاماژەی بەوەدا کە گرانیی تێچووی ژیان لە تورکیا ئێستا هەموو شتێک دەگرێتەوە. لەگەڵ پێداگری سەرسەختانەی ئەردۆغان لەسەر هێشتنەوەی ڕێژەی سوود لە ئاستێکی نزمدا، ڕێژەی هەڵاوسانی وڵات لە مانگی تشرینی یەکەمدا بۆ ٨٥% بەرزبووەوە.

رەگەزێکی تری کاریگەر لەم کێبڕکێی هەڵبژاردنەدا هەبێت، بە وتەی نووسەر، ئەوەیە کە نزیکەی یەک لەسەر پێنجی دەنگدەرانی تورکیا تەمەنیان لە خوار ٢٥ ساڵەوەیە و نزیکەی نیوەی ئەم ژمارەیەش پێشتر دەنگیان نەداوە. ئەم گەنجانە لە تورکیا جگە لە ئەردۆغان سەرکردەیەکی تریان نەناسیوە. ڕاپرسییەکان ئاماژە بەوە  دەکەن کە بەشێکی زۆری ئەم دەنگدەرە نوێیانە دژایەتی سیستەمی دەسەڵاتخوازانەی ئەردۆغان دەکەن.

زۆرێک لە گەنجانی تورک ئەردۆغان وەک کەسایەتییەکی بیر تەسک و بەسەرچوو دەبینن و "کەسایەتییەک کە ئەوەندە درێژە بەسەر ژیانیاندا زاڵ بووە کە وایان لێدەکات چاوەڕێی شتێکی نوێ بکەن"، بە گوتەی نووسەرەکە.

لویز پێی وابوو کە گۆڕانکارییەکی بچووک دەتوانێت کاریگەرییەکی گەورە دروست بکات؛ بە وتنی ئەوەی کە ئەمجارە کێبڕکێی سەرۆکایەتی لە تورکیا بە تیغی چەقۆیەکەوە هەڵواسراوە، وەک لە ڕاپرسییەکی ئەم دواییەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەردۆغان ٤٢.٥ی بەدەستهێناوە، لە کاتێکدا ٤٨.٥ بەدەستی هێناوە کە ڕکابەرەکەی کیلیچدارئۆغڵو بەدەستی هێناوە.

ئەو نووسەرە ئاماژەی بەوەشکردووە، دابەزینی پشتیوانی ئەردۆغان لە شارە گەورەکانی وەک ترابزۆن بەسە بۆ ئەوەی هاوسەنگی ڕکابەرەکەی لە کێبڕکێی سەرۆکایەتیدا بگۆڕێت.



PM:10:39:07/05/2023