کەشناسی هەرێم وادەی دەستپێکردنەوەی باران بارینی ڕاگەیاند

بەڕێوەبەراتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن کەمێک پێش ئێستا ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" سبەی لە ئەنجامی نزمە پەستانێک بۆسەر ناوچەکە بە گشتی ئاسمانی هەرێم هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری بارینى تاوە باران هەیە". 

بەپێی زانیارییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ  ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و ساماڵ دەبێت، لەگەل ئەگەری تاوە باران و بروسکەی لابەلای کەم لە ناوچەکانی باشووری خۆرئاوای هەرێم، هەروەها پلەکانی گەرما یەک تا سێ پلەی سیلیزی نزمدەبنەوە و خێراى با (١٥ - ٣٠)کم دەبێت بە ئاراستەی باکووری خۆرئاوا و مەوداى بینین لە نێوان (٧ – ٩)کم دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ سێشەممە لە ئەنجامی نزمە پەستانێکی باشووری عێراق  بۆسەر ناوچەکە بە گشتی ئاسمانی هەرێم هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت وە ئەگەری تاوە باران و بروسکەی کورت خایەن هەیە زیاتر لە ناوچە شاخاوییەکاندا،هەروەها ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز خۆل هەیە لە ناوچەکانی باشوور و ناوەراستی عێراق، خێراى باش (١٠ - ٢٠)کم دەبێت، بەڵام لە ناوچەکانی باشووری هەرێم ئەگەری چالاک بوونی هەیە بۆ سەرووی (٣٠)کم بە ئاراستەی باکووری خۆرئاوا بۆ باکووری خۆرهەڵات، مەوداى بینین لە نێوان (٦ – ٨)کم دەبێت.


AM:10:21:08/05/2023