ئەمریکا دوایین هۆشداری بە پارتی و یەکێتی دەدات

یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا کە هەفتەی ڕابردوو سەردانی هەولێری کرد، پەیامێکی نوێ ئاڕاستەی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەکات و دەڵێت" ناکۆکیەکانتان چارەسەر بکەن". 

باربارا لیف، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان (ماوە بۆ درێژکراوە)، بە ئامادەبوونی ئالینا ڕۆمانۆڤسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق و ئیرڤین هیکس کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر کۆبوونەوە. 

بەپێی زانیارییە ڕۆژنامەوانییەکان، باربارا لیف یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، کۆتا هۆشداری بە یەکێتی و پارتی داوە و داوای لێکردووە ناکۆکیەکانیان چارەسەربکەن و لەسەر بنەمای کۆدەنگی هەڵبژاردن ئەنجامبدەن و کاربکەن بۆ یەکخستنی پێشمەرگە.

هەروەها وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هۆشداریشی دا کە نەکردنی ئەو کارە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی پاڵپشتییە سیاسی و داراییەکانی ئەمریکا بۆ ناوچەکە.


AM:11:24:09/05/2023