ئاوارەکانی مەخمور سوپا بە دەستدرێژی تۆمەتبار دەکات.. عێراق رەتیدەکاتەوە

دانیشتوانی کەمپی مەخمور سوپای عێراق تۆمەتبار دەکەن کە هێرشیان کردۆتە سەر خەڵکی کەمپەکەو مەدەنیان بریندار کردووە، سوپای عێراقیش رەتیدەکاتەوە.
 
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردوەتەوە "هەموو ئەو دەنگۆیانەی باس لە هێرشکردنە سەر ئاوارەكانی كامپی مەخموور دەکەن دوورن لە ڕاستیەوە، بەڵکو هێزە ئەمنییەكان ئامانجیان دەستەبەركردنی سەلامەتی هەموو ئەوانەیە لە ناو كەمپەكەدان".
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەش هاتووە " هیچ پلان و فەرمانێكی پەیوەندیدار بە جێبەجێكردنی هەندێك ڕێكار لەناو كەمپەكەدا نییە، حكومەت ڕێگە نادات عێراق ببێتە شوێنی هێرش بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ".

جەخت دەکەنەوە، کە ئامانجیان لەو كارە دژی هەندێك ڕەفتار بووە، كە دەبێتە هۆی ناسەقامگیری لە وڵاتدا و زیان بە پەیوەندی عێراق پاراستنی و ئارامی و سەقامگیری لەگەڵ ژینگە ناوچەییەكەی دەگەیەنێت.

كامپی مەخمور پەنابەر باكوری كوردستانی تێدا نیشتەجێیە و چەندین ساڵە لەژێر چاودێری  نەتەوەیەکگرتووەکانە، میدیاکانی نزیک پارتی کرێکاران  ئەم كارەی حكومەتی عێراقیش بەواتای پاراستنی دەوڵەتی تورک لێکدەدەنەوەو لە قازانج و بەرژەوەندی دەوڵەتی تورک ناوزدەی دەکەن.

دوو رۆژە سووپای عێراق بەنیازی تەلبەندكردنی كامپی مەخمور چوونە كامپەكە، ئەمەش ناڕِەزایەتی دانیشتوانی كامپەكەی لێكەوتەوە و گرژی و ئاڵوزی دروست بوو، لە ئەنجامدا دوو هاوڵاتی بریندار بوون کە یەکێکیان بە فیششەكی هێزە ئەمنییەكان بریندار بووە و ئەوی دیکەش لە ئەنجامی ئەو شەڕو پەلامارەی لەنێوان هەردوولادا ڕوویداوە بریندار بووە.

ڤیدیۆکەی  ببینە..



PM:10:13:21/05/2023