ئەندامانی نوێی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن کە دوو ئەندامان لە بەردەم ٥ ئەندامی ئەنجومەنی دادوەری هەرێم سوێندیان خوارد، لە کاتێکدا دەبوایە ٦ ئەندام ئامادە بوایە.
بەپێی زانیارییەکانی ( سپی ) ئەمڕۆ یەک شەممە ئەنجومەنی دادوەری هەرێم کە خۆیان ژمارەیان ٨ کەسە و بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ دەبێت ٦ ئەندامیان ئامادەبن، بەڵام بە ٥ ئەندامەوە دوو ئەندامی کاندیدکراوی کۆمسیۆنی باڵا(عەلی بەندی و كامەران نەشئەت بەكر) لەبەردەم ئەنجومەنی دادوەری سوێندی یاساییان خواردووە.
بەپێی زانیارییەکان هەریەک لە دادوەران ( جاسم و لەتیف و ئاوات ) ئامادەی دانیشتنەکە نەبوون، بەڵام ئەو ئەندامانەی ئەنجومەنی دادوەری کۆبوونەوەی خۆیان سازکرد و ئەو کاندیدانە سوێندی یاساییان خوارد، لە کاتێکدا بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ دەبێت دەبێت ٦ دادوەر ئامادە بن.
چاودێرێکی سیاسی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، رایگەیاند کە پارتی سوورە لەسەر درێژەدان بە هەمان رێبازی کۆبوونەوەی رۆژی ٢٢ ی ئایار کە بەبێ رەزامەندی سەرۆکی پەرلەمان و دواخستنی کۆبوونەوەکە، لە رێگای هەردوو جێگرەکەوە کۆبوونەوەیان سازکرد و کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی هەرێمیان هەموار کردەوە، لە کاتێکدا یەکێتی و ژمارەیەک حیزبی تر ئەم هەنگاوەیان بە ( تاكرەوانە ) ناوزەد کرد.