گۆڕانكاری بەسەر دابەشكردنی كارەبا دێت


لە سبەینێوە گۆڕانكاری بەسەر كارەبای مۆلیدەكاندا دێت و كاركردنیان دەبێتە 24 كاتژمێری.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ئاگاداری خاوەن موەلیدە ئەهلییەكانی ناو شاری سلێمانی دەكاتەوە لە سبەینێوە بەرنامەی كاركردنیان دەبێت بە 24 كاتژمێری، واتە هەر كاتێك كارەبای نیشتیمانی كوژایەوە پێویستە ئەوان كارەبا بدەن بە هاوڵاتییان.

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، ئەو زیادكردنە هاوكاتە لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما و بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی نیشتمانی كە رۆژی شەممە دەست پێدەكات.



PM:12:00:31/05/2023