شارەزای کەشووهەوا ئاراس جەبار پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و رایگهیاند" پیشبینی بەرزبوونەوەی زیاتری پلەکانی گەرما و ئەگەری نمە باران لە رۆژئاوای ھەرێم هەیە ".
بە پێی پیشبینییەکانی ئاراس جەبار، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرماش بەرز دەبێت.
ئەم شارەزاییە دەربارەی سبەینێ شەممە ڕایگەیاند"ئاسمانی ھەرێم بە زۆری ساماڵ و پەڵە ھەور ئەبێت ، کاتەکانی ئێوارە بۆ ماوەیەکی کورت لەناوچەکانی زاخۆ و باکور و رۆژئاوای پارێزگای دھۆک ئەگەری چالاکبوونی ھەورە بروسکە و نمە باران ئەبێت ، لەئەنجامی زیادبوونی کاریگەری ئەو بارستە ھەوا گەرمەی لەسەر ناوچەکانمانە پلەکانی گەرما بەرێژەی ٣ تا ٤ پلەی سەدی بەڕاورد بە ئەمڕۆ بەرزتردەبێتەوە ، خێرای با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند ئەبێت ١٠ - ٢٠ کم/س لە ئاراستەی باکوری رۆژئاوای".
بەرزترین پلەی
گەرمی پێشبینیکراو :
ھەولێر ٣٨
سلێمانی ٣٦
دھۆک ٣٧
ھەڵەبجە ٣٧
کەرکوک ٤٠
گەرمیان ٤٢