زانیاری نوێ لەبارەی کوژرانی ئامۆزایەکی بکوژی کاوە بازیانی ڕاگەیەندرا

درەنگانی شەوی ڕابردوو لە شارۆچکەی بەردەقارەمانی سەر بە قەزای بازیان ئامۆزایەکی بکوژی کاوە بازیانی بە دەستڕێژی گولە کوژرا.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی میدیا)، شەوی ڕابردوو لە شارۆچکەی بەردەقارەمان کە دەکەوێتە قەزای بازیانی سەر بە پارێزگای سلێمانی هاوڵاتییەک بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا کە ئامۆزای بکوژی کاوە بازیانی (بابان ئیبراهیم) بووە.

تائێستا دیارنییە کوژرانی ئەو کەسە پەیوەندی بە دۆسیەی کوشتنی کاوە بازیانییەوە هەیە یان نا، بەڵام هێزە ئەمنییەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی دەستیان بە لێکۆڵینەوەکان کردووە.

کاوە بازیانی کەسایەتیی سەربازی سیاسی کۆمەڵایەتی بووە، لە عارفەی جەژنی ڕەمەزانی ئەمساڵدا لە قەزای بازیان تەقەی لێکرا و دوای چەند رۆژێک مانەوەی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

هەروەها دوای چەند ڕۆژێک لە ڕووداوەکە (بابان ئیبراهیم حەبیب) بە تۆمەتی کوشتنی کاوە بازیانی لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی هەولێر دەستگیرکرا. 


AM:11:01:06/06/2023