دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەكێکی شاری هەولێر لە رێگای چەقۆوە پیاوێک و هاوسەرەکەی و منداڵەکەیان کوژران.
بەپێی زانیاریەکانی " سپی " رووداوەکە لە گەڕەکی ( قەتەوی ) ی هەوڵیر بووەو پیاو و ژن و منداڵە ١٠ ساڵەکەیان بە چەقۆ کوژراون.
تا ئێستا نەزانراوە بکوژەکە کێیەو بە چ هۆکارێک ئەم تاوانەی کردووە.
پیاوەکە تەمەنی ٦٠ ساڵە و خۆی کوردە، بەلآم ژنەکەی عەرەبە و مناڵەکەشیان کە ئەویش کوژراوە ١٠ ساڵە و کوڕە.
پۆلیس گەیشتوونەتە سەر رووداوەکەو دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.