لە گەڕی سێیەمی دەنگدانی نهێنیدا سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا هەڵبژێردرا

لە گەڕی سێیەمی دەنگدانی نهێنیدا نوعمان کورتوڵموش بە دەنگی (٣٢١) پەرلەمانتار بە سەرۆکی (٢٨) هەمین پەرلەمانی تورکیا هەڵبژێردرا.

نوعمان کورتوڵمووش جێگری سەرۆکی ئاکپارتی کە کاندیدی هەردوو فراکسیۆنی ئاکپارتی و مەهەپە بوو، بە دەنگی ٣٢١ پەرلەمانتار لە گەڕی سێیەمی هەڵبژاردن بە سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا هەڵبژێردرا.

بەگوێرەی دەرئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیا، لیستی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکپارتی) ٢٦٨ کورسی بەدەستهێناوە، لیستی پارتی گەلی کۆماری تورکیا (جەهەپە) ١٦٩ کورسی، پارتی چەپی سەوز (یەسەپە) ٦١ کورسی،  پارتی بزووتنەوەی نەتەوەی (مەهەپە) ٥٠ کورسی، ئیی پارتی ٤٣ کورسی، پارتی یەنیدەن رەفا پێنج کورسی و پارتی کرێکاری تورکیا چوار کورسییان بەدەستهێنا.


PM:07:16:07/06/2023