١٢ هەزار سەربازی عێراق لەداوی هاتنی داعشەوە بێ سەروشوێنن

بەرپرسێکی ئەمنی ئاشکرایکرد لەداگیرکردنی موسڵ و تکریتەوە تا ئێستا ١٢ هەزار سەربازی عێراقی لەنێویشیاندا ژمارەیەکی زۆر ئەفسەری تێدایە، بێ سەروشوێنن.

ئەندامی لیژنەی ئەمنی لە پارێزگای سەلاحەدین رایگەیاند" ئەو ١٢ هەزار سەربازە کە یەکە سەربازییەکانیان لەناوچەکانی موسڵ و تکریت بوون لەدوای هاتنی داعشەوە کەسیان پەیوەندیان نەکردۆتەوە بە یەکەکانینانەوەو ئێستا بێ سەروشوێنن".

ناوبراو بەشەفەق نیوزی راگەیاند " لەو سەربازانە ژمارەیەکی کەمیان رزگاریان بووە لەدەستی چەکدارانی داعش، ئەوە ئاشکرایە کە ١٧٠٠ یان لە سەربازخانەی سبایگر گیران و لەلایەن داعشەوە کوژراون و تەرمەکانیان لە کۆشکە کۆمارییەکانە لە تکریت، ژمارەیکی زۆر کەمیایشیان لەو قسەبخانەیە رزگاریان بووە".

پێدەچێت بەتەواوی چارەنوسی ئەو ١٢ هەزار سەربازە ئەو دەمە دەرکەوێت کە داعش لەو ناوچەیە تێکدەشکێت و چۆڵی دەکات.




AM:10:33:12/09/2014