ڕاگەیەندراوی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە دوای پەسەندکردنی بودجە

سەرۆکوەزیرانی عێراق لەدوای پەسەندکردنی بودجە رایگەیاند، "بە پێشكێشكردنی بودجەی سێ ساڵیی، حکومەتەکەی داكۆكی له‌سه‌ر "چاکسازی" كردووە".

ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە دوای پەسەندکردنی بودجە رایگەیاند،" لە بودجەدا بە گرنگییەوە رەچاوی گوزەرانی هاوڵاتیان و تاک و خێزان کراوە و وتیشی، هاوڵاتیان چاویان لەوەیە کە پڕۆژەی خزمەتگوزاریان بۆ جێبەجێ بکرێت".

باسی لەوەشکرد، لە پڕۆژەیاساکەدا کارکراوە بۆ هەمەچەشنکردنی داهات و پشتنەبەستن بە نەوت و گرنگیدان بە کەرتی تایبەت و بە پێشكەشكردنی بودجەی سێ ساڵ، دەشڵێت، حکومەتەکەی داكۆكی له‌سه‌ر "چاکسازی" كردووە.

هاوکات، محەمەد شیاع سودانی هەوڵەکانی لیژنەی دارایی و پەرلەمانتارانی بەرزنرخاند و باسی لەوەکرد، بە هەوڵی ئەوان توانرا پڕۆژەیاسای بودجە تێپەڕێندرێت.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، بە ئامادەبوونی ٢٢٩ پەرلەمانتار لە نزیک کاتژمێر ٥ی بەرەبەیان پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق پەسەندکرا و تێپەڕێندرا.



PM:07:20:12/06/2023