"بودجە چۆن راستدەبێتەوە عەرەبی ناخوێننەوە و نانوسن "

هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتبەی سیاسی یەکێتی لەبارەی یاسای بودجەی گشتی عێراقەوە  لە هەژماری تایبەت بەخۆی لە تویتێکدا ڕایگەیاند"شارەزایانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی چەند هەفتەیەک لەمەوبەر بەرپرسانی عێراقیان ئاگادار کردەوە، هەروەها لە ڕاپۆرتێکی ڕەخنەگرانەدا لە عەمان پێیان راگەیاندن کە ئەم بودجەیە ڕاست ناکرێتەوە تا نرخی بەرمیلێک نەگاتە ٩٠ دۆلار!!".

وتیشی"لیژنەی دارایی پێشبینی دەکەن کە نەوت ببێت بە ٨٠ دۆلارتا بودجە یەکسان بێتەوە، ئەو زانیاریانەی سندوقی دراوی نێودەولەتی بە ئەندامانی لیژنەی دارایی وتراوە بەڵام ئەوان عەرەبی ناخوێننەوە و نانوسن کەواتە دۆخەکە چۆن ڕاست دەبێتەوە؟".

ئەمە لە کاتێکدایە دوای چوار رۆژ لە گفتوگۆکردن بودجەی گشتی عێراق بۆ سێ ساڵ پەسەند کرا کە ساڵی ٢٠٢٣ کۆێ بڕەکەی ١٩٨ ترلیۆن دینارە.

 هۆشیار زێباری بۆ ماوەیەکی زۆر پۆستی باڵای هەبوو لە حکومەتی عێراقدا، لەوانە وەزیری دەرەوەو دارایی، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٦دا شیعەکان لەسەر " گەندەڵی" متمانەیان لە پەرلەمانی عێراق لێسەندەوە، لە ساڵی ٢٠٢٢ ش خۆی کاندیدکرد بۆ سەرۆک کۆمار، بەڵام لەسەر هەمان دۆسیە دادگای فیدراڵی رێگای لەو خۆ کاندیدکردنە گرت



PM:10:39:12/06/2023