دادگای فیدراڵی سكاڵایەكی لە دژی حكومەتی هەرێم رەتكردەوە

دادگای فیدراڵی سكاڵایەكی لە دژی حكومەتی هەرێم رەتكردەوە.

دادگای فیدڕاڵی رایگەیاند،"بڕیاردان لەبارەی دەستوری بوون یان نا دەستووریبوونی هەڵگرتنی پارەی هەرێم لە بانك لە دەرەوەی كاری ئێمەیە".

دوای ئەوەی ئەمڕۆ سێشەممە، دادگای باڵای فیدراڵی عیراق بۆ تاوتوێکردنی سکاڵەیەك، کە پەرلەمانتار عودەی عەواد لە سەر سەرۆک وەزیرانی عیراق، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی کوردستان، وەزیری نەوت و پارێزگاری بانکی ناوەندی تۆماری کردبوو کۆبوویەوە.

لە سکاڵاکەدا باس لەوە کراوە کە کردنەوەی هەژمارێکی بانکیی لە "سیتی بانک" بۆ دانانی داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستان پێچەوانەی دەستوورە، چونکە لە ژێر کۆنترۆڵی بانکی ناوەندیی عیراقدا نابێت.

لە بڕیارەکەیدا دادگای فیدراڵی دەڵێت: "دادگای فیدڕاڵی رایگەیاند، بڕیاردان لەبارەی دەستوری بوون یان نا دەستووریبوونی هەڵگرتنی پارەی هەرێم لە بانك لە دەرەوەی كاری ئێمەیە".


PM:03:48:13/06/2023