ئەمشەو چوارشەممە لە شارۆچکەی سەیدسادقی سەر بە پارێزگایی سلێمانی، هاوڵاتیەک درایە بەر دەستڕێژی گوللـە و کوژرا.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئەمشەو لە نزیک مزگەوتی ئاشتی لە شارۆچکەی سەیدسادق هاوڵاتیەکی تەمەن سەروو (٥٠) بە دەسڕێژی گوللـە کوژرا.
هەر بەپێی زانیارییەکان، قوربانییەکە ناوی (ع، ح، ب)ە و پیشەی کاری کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل بووە، دوای ڕووداوەکەش تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کرا بە مەبەستی ئەنجامدانی توێکاری.
لە ئێستاشدا هێزە ئەمنیەکان لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.