عێراق دەستبەدابەشکردنی مووچەی مانگی شەش دەکات


وەزارەتی دارایی عێراق لە رۆژی شەممەوە بەڕێوەبەرایەتییەکانی ژمێریاری دەوامدەکەن و دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەران و خانەنشینان دەکەن.

لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق بڵاویکردەوە " لە رۆژی شەممە بەڕێوەبەرایەتییەکان دەوام دەکەن و دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی حوزەیران دەکرێت".

هەروەها  داوا لە یەکەکانی خەرجی سەر بە سەرجەم وەزارەت و پارێزگاکان دەکەن سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری سەر بە وەزارەتی دارایی بکەن بۆ تەواوکردنی رێکاری دارایی مانگانە و پێداچوونەوە بە لیستی موچەخۆران.

ئەوە لە کاتێکدایە هێشتا حکومەتی هەرێم مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی هەرێمی دابەشنەکردووە.



PM:05:43:15/06/2023