سەرەتای جێبەجێکردنی بودجە بڕە پارەیەکی زۆر دەنێردرێت بۆ هەرێم

سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند" بەپێی بودجە دەبێت بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان بۆ شەش مانگی  یەکەمی ئەمساڵ خەرج بکرێ".

ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" لە دوای ئەم ڕێکارانەش یاساکە بە اثر رجعی لە ڕۆژی ١-١-٢٠٢٣ ەوە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەو کات پێویستە پاکتاوی حسابی ئەو ١ ترلیۆن و٢٠٠ ملیار دینارە بکرێ لەگەڵ هەرێمی کوردستان کە لە لایەن بانکی بازرگانی عێراقی و ڕەشید و ڕافیدەین بە قەرز خەرجکراوە".

وتیشی بێجگە لەمانە  "داهاتی نەوت تا ٢٥-٣-٢٠٢٣ و ٥٠٪ ی داهاتی دەروازەکان و قیستی تی بی ئای دابشکێندرێت لە شایستەی مانگانەی هەرێم بە پێی ماددەکانی ١١ و ١٢ و ١٣ لە یاسای بوودجە وئەوەی دەمێنێتەوە وەک بەشە بودجەی هەرێم خەرج بکرێت بۆ شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣" .

بەپێی بۆچوونی چاودیرانی دارایی ئەو بڕەی دەمینیتەوە پارەیەکی باشە لەبەردەستی حکومەتی هەرێمیدا.



AM:12:02:17/06/2023