كاتی جێبەجێكردنی یاسای بودجەی عێراق ئاشكرابوو


پێشبینی دەكرێت یاسای بودجە دوای ئەوەی رەوانەی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق كراوە، لە ماوەی 15 رۆژدا دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

موعین كازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، پێش دوو رۆژ یاسای بودجەیان رەوانەی سەرۆكایەتی كۆمار كردووە و پێشبینی دەكەن لەماوەی پێنج تا پازدە رۆژی دیكە پەسەند بكرێت.

ناوبراو روونیكردۆتەوە، جێبەجێكردنی یاساكە دەبێتە هۆی بەرپابوونی شۆڕشی بونیادناوە و خزمەتگوزاری لە سێ ساڵی داهاتووی ‌وڵاتدا.

یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵەكانی (2023، 2024 و 2025) لە 78 ماددە پێكهاتووە و كۆی گشتی بودجەكەش بە 198 ترلیۆن و 910 ملیار و 343 ملیۆن و 590 هەزار دینار بۆ ساڵی دارایی 2023 خەمڵێندراوە.



PM:05:38:17/06/2023