تۆمەتبارێك دوای هەڵكوتانە سەر كۆمپانیایەك دەستگیركرا


دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی هەڵكوتانە سەر كۆمپانیایەكی دراو رادەگەیەنێت

دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، كاتژمێر(9.30)دەقیقەی شەوی 20/6/2023، تۆمەتبارێك بەناوی(س. أ) بەمەبەستی دزیكردن، هەڵدەكوتێتە سەر كۆمپانیایەكی ئاڵوگۆڕی دراو لە یەكێك لە مۆڵەكانی شاری سلێمانی.

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە "دوای ئەوەی بە زەبری چەك، بڕێكی زۆر پارە لە كارمەندی كۆمپانیاكە دەبات و پاش ئاگاداركردنەوەی هێزەكانی ئاسایش و بەدواداچوون و گەڕانی ورد بۆ دۆزینەوەی تۆمەتبارەكە، سەرئەنجام توانرا لە ماوەی كەمتر لە (4) كاتژمێردا تۆمەتبار دەستگیر بكرێت و پارە دزراوەكەش وەربگیرێتەوە".

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە، تۆمەتبارەكە دانیشتوی هەرێمی كوردستانە و تەمەنی(23) ساڵە، لە ئێستادا راگیراوە و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكەی بەردەوامە.



AM:11:45:21/06/2023