بەغداد بڕی (١٠) ملیار دیناری بۆ پارەی گەنمی جوتیاران رەوانەی هەرێم کرد

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" بڕی (١٠) ملیار دینار بۆ خەرجکردنی پارەی جوتیاران بۆ بە بازاڕکردنی بەرهەمی گەنم بۆ وەرزی ئێستا خرایە سەر هەژماری وەزارەتەکەمان". 

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" بڕی (١٠) ملیار دینار گواستراوەتەوە بۆ سەر حسابی وەزارەت بۆ پێدانی باجی جوتیاران".

ئاماژەی بەوەشکرد، بڕی پێنج ملیار دینار بۆ سلێمانی دەبێت، سێ ملیاریش بۆ دهۆک دەبێت، جگە لە دوو ملیار دینار بۆ هەولێر. 

لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە" وەزارەت پاش تەواوکردنی ڕێکارە کارگێڕی و داراییەکان و بەپێی بەرواری ڕادەستکردنی گەنم لەلایەن ئەو جوتیارانەوە، پارەکە بەسەر جووتیاراندا دابەشدەکات". 

ئەمەش سێیەم گوژمەی پارەیە لە لایەن حکومەتی عێراقەوە، بە مەبەستی خەرجکردنی پارەی گەنمی جوتیاران لە مساڵدا ڕەوانەی هەرێم کراوە.


PM:04:01:21/06/2023