سەرۆکی ڤاگنەر وەڵامی پوتین دەداتەوە: ڕووسیا سەرۆکێکی نوێی دەبێت

فەرماندەی ڤاگنەر کەمێک پێش ئێستا وەڵامی لێدوانەکانی ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیای دایەوە کە تیایدا سوێندی توندی بە سزادانی یاخیبووانی سوپا خوارد.

یه‌ڤگینی پریگۆژین سەرۆکی گروپی ڤاگنەر، لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تێلێگرامی خۆیدا وەڵامێکی توندی پوتین دەداتەوە و دەڵێت" بەم زووانە ڕوسیا سەرۆکێکی نوێی دەبێت، هەموو هیوایەک بۆ ئاشتەوای لەگەڵ مۆسکۆ دەپچڕێنێت و هەموو هێڵە سوورەکان دەبەزێنێت کە بە ڕوونی لە وڵاتی ڕووسیادا کێشراون". 

ئەم لێدوانانە لە وەڵامی پوتیندا هات کە پێشتر لە ڕۆژی گروپی ڤاگنەری بە "خیانەتکار" وەسف کرد و سوێندی خوارد تۆڵەی لێبکاتەوە و هەڕەشەی وەڵامدانەوەی توندی لە دژی یاخیبوونی چەکداری کرد، کە لەلایەن دامەزرێنەری گروپە سەربازییە تایبەتەکەی ڤاگنەرەوە ڕاگەیەندراوە. 

هەروەها دەزگای ئاسایشی فیدراڵی ڕووسیا داوای لە چەکدارانی گروپی ڤاگنەر کردووە کە فەرمانی "تاوانبار و خیانەتکارانە"ی دامەزرێنەری گروپەکە جێبەجێ نەکەن و ڕایگەیاند کە ڕێوشوێن بۆ دەستگیرکردنی فەرماندەی ڤاگنەر گیراوەتەبەر. 


PM:12:33:24/06/2023