مەكتەبی سیاسی پارتی روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە


مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، لەسەر رەخنەگرتن لە نوری مالیكی لەلایەن كادیرێكییەوە دەڵێت "ڕا و شرۆڤەی تایبەتی شرۆڤەكاران و راگەیاندكارەكان وەكو ڕای پارتی پێناسە مەكەن".

مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاندووە "ماوەیەكە عیماد باجەلان لە گفتوگۆكردن لەگەڵ دەزگاكانی راگەیاندن وتە و شرۆڤەكردنەكانی وەكو ڕای پارتی دیموكراتی كوردستان پێناسە دەكرێت! لە كاتێكدا ڕای پارتی لەسەر رووداوەكان، یاخود ڕۆڵ و ھەڵسەنگاندنی كەسایەتی و ھەر بارودۆخێك، مافی ھیچ كەس و ئۆرگانێك نیە جگە لە وتەبێژی فەرمی پارتی و راگەیاندراوەكانی مەكتەبی سیاسی".

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە "بۆیە ھەرچی ناوبراو سەبارەت بە مالیكی وتوویەتی تەعبیر لە ڕاو بۆچوونی پارتیمان ناكات و ڕای شەخسی خۆیەتی، ھەر لێرەشەوە داوا لە دەزگاكانی راگەیاندن دەكەین كە ڕاو شرۆڤەی تایبەتی شرۆڤەكاران و راگەیاندكارەكان وەكو ڕای پارتیمان پێناسە نەكەن، بەڵكو وەكو ڕاو بۆچوونی كەسی بیانناسێنن".



PM:02:21:24/06/2023