كاتی جێبەجێكردنی یاسای بودجەی عێراق ئاشكرابوو


وا بڕیارە سبەینێ یاسای بودجەی گشتی عێراق لە رۆژنامەی فەرمی وەقائیع بڵاوبكرێتەوە  سەرەتای مانگی داهاتووش دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

كامیل ئەمین، وتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، سبەی یاسای بودجەی گشتیی بۆ ساڵانی ٢٠٢٣، ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥ لە رۆژنامەی فەرمی وەقائیع بڵاودەكرێتەوە و لەرۆژی 1ی تەمووزیشەوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە رۆژی ١١ی ئەم مانگە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، یاسای بودجەی گشتی بۆ ئەمساڵ و دوو ساڵی داهاتووش پەسەند كرد.




PM:08:26:25/06/2023