لە سەیرانگای كونەماسی دوو كەس خنكان


ئەمڕۆ دوو هاوڵاتی كە یەكێكیان نیپاڵی و ئەوەی دیكەش دەوترێت عەرەبە لە سەیرانگای كونەماسی لە نزیك شاری سلێمانی خنكاون.

بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ چەند نیپاڵییەك كە بۆ كاركردن هاتوونەتە كوردستان، ئەمڕۆ سەردانی سەیرانگەی كونە ماسییان كردووە بۆ گەشت، بەڵام لە كاتی مەلەكردن، یەكێكیان خنكاوە.

هەروەها هەر ئەمڕۆ هاوڵاتییەكی دیكەی عەرەب كە بۆ هەمان مەبەست چووە بۆ سەیرانگاكە، لەكاتی مەلەكردن خنكاوە.



PM:06:18:26/06/2023