هەوڵی هەرزانکردنی بەنزین لە هەرێمدا دەدرێت


بە نوێنەرایەتیی مامۆستا و فەرمانبەرانی ناڕازیی لە دادگای فیدراڵی سكاڵایەك لەسەر سەرۆك وەزیران و وەزیری نەوتی عێراق تۆمار دەكرێت و داوای ئەوە دەکرێت بەنزین لیتری ببێتە بە ٤٥٠ دینار.

غالب محەمەد، ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی  عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانید رایگەیاند " ئەمڕۆ بە یاوەری دەستەی داکۆکیکار لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی، سكاڵایان لە دادگای باڵای فیدڕاڵی لەسەر محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق و حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوت تۆماركردووە".

لە درێژەی لێدوانەکەدا غالب محەمەد وتی" سكاڵاكە لەسەر پێنەدان و نە ناردنی رێژەی (١٢،٦٧%)ی سووتەمەنییە بە پاڵپشتی حكومەت، وەك بەنزین كە لیتر بە (٤٥٠) دینارە و گاز بە (٤٠٠) دینار و نەوتی سپی (١٥٠ )دینارە”.

باسی لەوەش کرد، بەپێی دەستووری عێراق، هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستانیش مافی دەستووریی خۆیانە وەک هەر هاوڵاتییەکی دیكەی عێراق سووتەمەنیان بە نرخی پاڵپشتی پێبدرێت، بە هەمان نرخی ناوچەکانی دیكە.




AM:12:40:27/06/2023