حکومەتی هەرێم سەبارەت بە جێبەجێکردنی سیستەمی پریپەید ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم رایدەگەیەنێت" لە ڕێگەی سیستمی پریپەیدەوە پێدانی كارەبا دەكرێتە (٢٤) كاتژمێری". 

بەپێی راگەیەندراوێك كە لەلایەن فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەر بە حكومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوکراوەتەوە تێیدا هاتووە" وەزارەتی كارەبا بەمەبەستی دابینكردنی كارەبای بەردەوام بۆ هاوڵاتیان، دەیەوێت سیستمی پریپەید بۆ شارەكان دابینبكات و ئەو شوێنانەی ئێستا كارەبایان كراوەتە ئەم سیستمە (٢٤) كاتژمێر كارەبایان هەیە". 

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە" ‏‎بە پریپەیدكردنی كارەبای نیشتمانی، جگە لەوەی كارەبایەكی بەردەوام بۆ هاوڵاتیان دابین دەكات، لەو شوێنانەی سیستمەكە جێگیر كراوە، لۆدی سەر گۆڕەرەكانی كارەبا بە نزیكەی (٥٠٪) كەمبوەتەوە و كارەبای بەردەوام بۆ پڕۆژە، بیرەكانی ئاو و ڕوناكی شەقامەكان دابین كراوە، ‏‎ئەمە جگە لەوەی كە ئەم سیستمەی كارەبا، دەتوانێت بارزۆری و كێشەی ڤۆڵتیە بە تەواوی چارەسەر بكات".

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم پێیوایە کە سیستمی پریپەید، جگە لە ژینگەیەكی پاك و كارەبایەكی باش و بەردەوام، بارگرانی سەر شانی هاوڵاتییان، بەهۆی نەهێشتنی دوو سەرچاوەی پێدانی كارەبا كەمتر كردوەتەوە، لەو شوێنانەی سیستمەكەیان بۆ بەستراوە، سەرپێچییەكانی سەر كارەبا چارەسەر كراون و ژمارەی راستەقینەی هاوبەشانی كارەبا بە دیار كەوتون". 

یەک ملیۆن و ٣٠٠ هەزار پێوەری زیرەك لە تەواوی هەرێمی كوردستان بەستراون کە (٩٢٪)ی هاوبەشان پێوەرەكەیان بۆ بەستراوە. 


PM:10:42:28/06/2023