پاریس سانجێرمان گرێبەستی لەگەڵ ئەستێرەیەک کرد

یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی لوکاس هێرناندێزی لە بایرن میونشن گواستۆتەوە ریزەکانی، بۆ ئەوەی هێڵی بەرگری تیپەکەی بەهێز بکات.

 یاریزانە تەمەن 27 ساڵەکە گرێبەستی لەگەڵ یانە باڤاریایەکە هەبوو کە لە مانگی حوزەیرانی 2024 کۆتایی دێت.

 ڕۆژنامەنووسە ئیتاڵییەکە، فابریزیۆ ڕۆمانۆ، لە ڕێگەی هەژماری تایبەتی خۆیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر باسی لە بڕیارەکەی یانە پاریسییەکە کردووە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ بەرگریکارە فەرەنسییەکە.

 وتیشی، "لۆکاس هێرناندێز بۆ پاریس سانجێرمان، وەک لە هەفتەی ڕابردووەوە چاوەڕوان دەکرا، بە گواستنەوەی هەمیشەیی بە کۆی گشتی ٤٨ ملیۆن یۆرۆ”.


 ئاماژەی بەوەشکردووە، هێرناندێز لە ئێستاوە لە پاریسدایە و بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە گرێبەستەکەی واژۆ بکات.

 لە کۆتایی قسەکانیدا وتی، "بایرن میونشن گرێبەست لەگەڵ کیم مین جای دەکات، وەک ئەمڕۆ ئاشکراکرا، بۆ ئەوەی ببێتە جێگرەوەی لوکاس”.

 کیم مین جای   لە ڕیزەکانی ناپۆلی ئیتاڵیەوە هاتە بایرن میونخ.


PM:06:15:29/06/2023