تۆمەتبارێكی عەرەب دەستگیركرا


لەشاری هەولێر تۆمەتبارێكی عەرەب دەستگیركرا كە بڕێك ماددەی هۆشبەر و كەلوپەلی هۆشبەری لا بووە.

ئاسایشی گشتی هەولێر لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە "توانیمان دەست بگرین بەسەر چەند پارچە چەكی بێ مۆڵەت و ئۆتۆمبیلی بێ سەرەتا، هەروەها دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبارێكی بەڕەگەز عەرەب بەناوی( ن ، ف ، م) مان دەستگیر كرد كە بڕێك ماددەی هۆشبەر و كەلوپەلی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر و چەكی بێ مۆڵەتی لابوو".

ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەكردووە "هەڵمەتی دەست بەسەراگرتنی چەكی بێ مۆڵەت لەلایەن هێزەكانمانەوە بەردەوامی دەبێت بۆیە داوا لەهاونیشتمانیان دەكەین خۆیان بەدور بگرن لەهەڵگرتنی چەكی بێ مۆڵەت، چونكە هەركەسێك چەكی بێ مۆڵەتی لابێت دەستگیر دەكرێت و ڕوبەڕوی یاسا دەكرێتەوە".



PM:07:29:29/06/2023