شارەوانی سلێمانی رەخنە لە دوكاندارانی ناوبازاڕ دەگرێت


شارەوانی سلێمانی چەند وێنەیەكی نێو بازاڕی شاری سلێمانی بڵاوكردۆتەوە كە زبڵ و خاشاكیان فڕێداوە و دەڵێت "ئەوە دوورە لە كلتوری شاری سلێمانی".

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لەگەڵ بڵاوكردنەوەی ئەم وێنانە نووسیویەتی "ئاگاداری سەرجەم دوكانداران و فرۆشیارانی ناوبازار بەتایبەت فرۆشیارانی سەر شۆستە و شەقامە گشتییەكان دەكەین ئەمە جێگەی قبوڵ نییە و دوورە لە كەلتوری شاری سلێمانییەوە". 

شارەوانی سلێمانی روونیكردۆتەوە، كۆمپانیاكانی كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاكی سەر بەسەرۆكایەتی شارەوانی و تیمەكانی بەشی خزمەتگوزاری  لە یەكەم رۆژی جەژنی قورباندا بەردەوامبوون لە كۆكردنەوی پاشماوەی خۆڵ وخاشاكی دوكاندار و فرۆشیاران، كە بەشێوازێكی ناشارستانی خۆڵ و خاشاكیان بەجێھشتووە و بووتە ھۆی ناشیرین كردنی سیمای شارەكە و ماندووبونێكی زۆر بۆ ژینگە پارێزان.



PM:09:05:29/06/2023