بەهۆی خۆپیشاندانەکانی فەڕەنساوە ماکرۆن سەرپەرشتی کۆبونەوەیەکی گرنگ دەکات

ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا، بەهۆی کوژرانی گەنجێک لەلایەن پۆلیسی وڵاتەکەیەوە سەرپەرشتی کۆبونەوەیەکی گرنگ دەکات کە بە "کۆبونەوەی قەیران" ناودەبرێت.

بەرپرسانی کۆشکی سەرۆکایەتی فەڕەنسا ناسراو بە (ئێلیزێ) ڕایانگەیاند" سەرۆکی فەڕەنسا درەنگانی ئەمڕۆ هەینی کۆبونەوەیەکی بە پەلەی حکومەت ئەنجام دەدات". 

ئاماژە بەوەشکراوە، لە خۆپیشاندانەکانی شەوی ڕابردوو (٨٧٥) کەس دەستگیرکراون، هەروەها تا ئێستا زیاتر لە ٢١٢ بینا و باڵەخانە زیانیان بەرکەوتووە و نزیکی هەزار ئۆتۆمبێل سوتێنراون.

لای خۆشیەوە جیراڵد دارمانین وەزیری ناوخۆی فەرەنسا ڕایگەیاند" لە بارەگای ئۆپەراسیۆنەکانی پۆلیس لە وەزارەتەکە بەدواداچوون بۆ دۆخەکە دەکەن". 

ماوەی سێ ڕۆژە لە سەرانسەری وڵاتی فەڕەنسا خۆپیشاندانێکی بەرفراوان سەریهەڵداوە وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە کوشتنی گەنجێک کە ڕۆژی ٢٧ی ئەم مانگە لەلایەن پۆلیسی ئەو وڵاتەوە تەقەی لێکرا و کوژرا. 


PM:05:16:30/06/2023