لە وەڵامی سەلەفییەکاندا:
یەکگرتوو: ئه‌بوبه‌كر کاروانی هیچ پێگەیەکی قیادی لە حزبدا نییە


لە وەڵامی سەلەفییەکاندا بەرامبەر ئەو هەڕەشەیەی لە ئەبوبەکر کاروانی دەکەن، یەکگرتووی ئیسلامی دەڵێن" ئه‌بوبه‌كر کاروانی هیچ پێگەیەکی قیادی لە حزبدا نییە".

بەرامبەر هەڕەشەکانی سەلەفەییەکان، لە روونکردنەوەیەکدا کە یەکگرتووی ئیسلامی بڵاویکردەوە دەڵێت" سەلەفیەکان لای ئێمە برای ئیمانیمانن، بەڵام معصوم نین ومانع نیە بەئادابی برایانە ڕەخنە لە فکرو گلەیی لەئەدائیان بگرین".
ئەبو بەکر کاروانی سێ خوول ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەکگرتوو بووە، بۆ ماوەیەک وەک نوێنەری یەکگرتووی ئیسلامی بووە وەک وەزیر لە حکومەتی هەرێم.

دەقی راگەیاندنەکەی یەکگرتوو 

ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانەوە 
بسم الله الرحمن الرحیم قال تعالی: ( إنما المۆمنون إخوە ) 

ئێمە لە یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان شانازی بەوە دەکەین کە هەمیشە باوەڕمان بە فرەیی هزری وسیاسی هەبووە و هەیە لەسەر ئاستی تاکەکەسی وجەماعات وخۆمان بەدوور ئەگرین لە هەر جۆرە ئیتهامکردن و وتعمیمکردنێک یان خوێندنەوەی نییەتی خەڵک ، به‌ پێویستی دەزانین سەبارەت بە نامەی دەستەیەك لە برایانی سەلەفی كە بۆمان هاتووە ئەمەی خوارەوە رابگەیەنین : 

• بەڕێز (ئه‌بوبه‌كر کاروانی) هیچ پێگەیەکی قیادی لە حزبدا نییە و تەنها گوزارشت لەڕای خۆی ئەکات .

• سەلەفیەکان لای ئێمە برای ئیمانیمانن، بەڵام معصوم نین ومانع نیە بەئادابی برایانە ڕەخنە لە فکرو گلەیی لەئەدائیان بگرین .

• لەم بۆنەدا بەدەرفەتی ئەزانین کە گلەیی لەو تەشهیرو ناوزڕاندن و سوکایەتیانه بکەین کەهەندێ براتان ئەنجامی ئەدەن دەرهەق بە ئیمامەگەورەکانی موسڵمانان .

 لە بەرانبەردا گلەییمان هەیە لەوبەڕێزانەی بەناوی بەرگری لە ئیمامە گەورەکانمان پەنا ئەبەن بۆ تۆمەت و تەشهیر وتەعمیم . لەکۆتاییدا حەیفە لەم گۆشە خەمناک و کەنارەی دنیادا ئەهلی ئیمان و ئیسلام بەربینە بریندارکردنی یەکتر لەکاتێکدا لەوپەڕی دنیاوە دوژمنایەتی قورئان گەیشتوەتە ئەو ئاستەی لەسوید بەبەر چاوی جیهانەوە سوکایەتی بە قورئانی پیرۆز ئەکرێت و بێشەرمانە ئەسوتێنرێت، هەرئەوە کافیە بۆ دەرخستنی هەڵەی ئەم ململانێیەو زەرورەتی یەکڕیزی موسڵمانان. لەکۆتاییدا سوپاسی هەستی بەرپرسیاریەتیتان ئەکەین، وە جەخت ئەکەینەوە لەستراتیژیەتی یەکگرتوو لە بانگەشە بۆ پێکەوە ژیان و ڕیشەکەنکردنی یەکتر شکاندن و چاندنی کەراهیەت.

ئەنجومەنی جێبەجێکردن یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان



PM:09:43:30/06/2023