مباپێ هەفتەی داهاتوو دەبێتە یاریزانێکی فەرمی لە ڕیاڵ مەدرید

 سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەکان دووپاتی دەکەنەوە کە یانەی ڕیال مەدرید لە وەرزی گواستنەوەی هاوینەی ئێستادا گرێبەست لەگەڵ کیلیان مباپێی ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان دەکات.

  ئەم سەرچاوانە ئاماژەیان بەوە کرد کە مباپێ لە هاوینەدا پەیوەندی بە یانەی ڕیال مەدریدەوە دەکات لە مێرکاتۆ بۆ ئەمساڵ، جەختیشی لەوە کردەوە کە هەموو شتێک کە لە ڕۆژنامەکاندا دەنووسرێت تەنها قسەیە، هەموو شتێک داخراوە و ڕێککەوتنی لەسەر کراوە، کیلیان مباپێ هەفتەی داهاتوو دەبێتە یاریزانێکی فەرمی لە ڕیاڵ مەدرید.

  ڕاپۆرتەکانی پێشوو ئاشکرایان کردبوو کە کۆبوونەوەیەکی داهاتوو لە نێوان بەرپرسانی پاریس سان جێرمان و نوێنەرانی کیلیان مباپێ هەیە بۆ تاوتوێکردنی داهاتووی کیلیان مباپێ.


AM:12:18:01/07/2023