رۆژێك دوای جێبەجێكردنی بودجە، چوارچێوەی هەماهەنگی هەڵوێستێكی راگەیاند


چوارچێوەی هەماهەنگی پشتگیری خۆی بۆ جێبەجێكردنی یاسای بودجە و خزمەتگوزارییەكانی دیكەی حكومەتی عێراق راگەیاند.

چوارچێوەی هەماهەنگی لەراگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا بەئامادەبوونی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، چوارچێوەی هەماهەنگی هەوڵەكانی حكومەتی عێراق بەرز نرخاند و پشتیوانی تەواو لە جێبەجێكردنی یاسای بودجەی ناوەندی و خێراكردن لە هەر هەوڵێك كە خزمەتگوزار بە خەڵكی بگەیەنێت دەكات.

كۆتایی مانگی رابردوو پەرلەمانی عێراق بودجەی سێ ساڵی بە بڕی ١٥٣ ملیار دۆلار پەسەندكرد، یاساكەش لە دوێنێوە كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە.



PM:09:00:02/07/2023