عەبدوڵا موهتەدی لەسەر كوژرانی دوو پێشمەرگەكەی كۆمەڵە پەیامێك بڵاوكردەوە


سكرتێری گشتی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران داوای پێكهێنانی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی كردووە كە بەهۆی كێشە ناوخۆییەكانی هەردوو (كۆمەڵە) كوژران.

عەبدوڵا موهتەدی، سكرتێری گشتی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران لە راگەیەندراوێكدا نیگەرانی خۆی بۆ  كوژرانی دوو پێشمەرگەی كۆمەڵە بەهۆی كێشە ناوخۆییەكانی هەردوو (كۆمەڵە)ی رۆژهەڵات دەربڕی و داوای لێكۆڵینەوەی بێلایەنانەی لەو رووداوە كردووە كە چۆن ئەو دوو پێشمەرگەیەی كۆمەڵە كوژراون.

دوای زیاتر لەشەش مانگ لە یەكگرتنەوەی باڵە ناكۆكەكانی كۆمەڵە، لە مانگی رابردوودا لە كەمپی (بانەگەورە)ی ناوچەی زڕگوێزی نزیك شاری سلێمانی ناكۆكییەكان سەریان هەڵدایەوە و دواتر پێكدادانی  چەكداری لێكەوتەوە.



PM:09:48:02/07/2023