سودانی سكاڵای لەدژی بودجە تۆماركرد


محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بە فەرمی سكاڵای لە دژی 12 ماددەی یاسای بودجە تۆماركرد.

د.ئامانج رەحیم، سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێم رایگەیاندووە "سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ بە فەرمی سكاڵای لە دادگای باڵای فیدڕاڵیی تۆمار كرد بە داوای ژمارە (١٥٣/ اتحادیە/٢٠٢٣) تایبەت بە تانەدان لە ١٢ ماددەی  یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵانی ٢٠٢٣، ٢٠٢٤، ٢٠٢٥ بە بەهانەی نادەستووریی بوونی ئەو ماددانە، كە هیچ كام لە ماددەكانی ١١-١٢-١٣ی یاساكەی تێدا نیە كە پەیوەندیدارن بە هەرێمی كوردستان".

یاسای بودجە رۆژی ١ی تەموز بە فەرمی كەوتۆتە بواری جێبەجێكردنەوە و بۆ ئەمساڵ و دوو ساڵی دیكەش كاری پێدەكرێت.



PM:02:53:03/07/2023