پێشەوا هەورامانی بووە وتەبێژی حكومەتی هەرێم


جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەشوێنەكەی لابرا و پێشەوا هەورامانی، پەرلەمانتاری پێشووی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان شوێنەكەی گرتەوە.

ئەمڕۆ جوتیار عادل، وتەبێژی پێشووی حكومەتی هەرێم لە كۆنفرانسێكدا بە فەرمی پێشەوا هەورامانی، وەك وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستانی راگەیاند.

پێشتر پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو لە پەرلەمانی كوردستان.



PM:12:36:05/07/2023